|
سه‌رکۆماری
پێشوازی‌لێنه‌کراو
و:
ره‌شید حه‌یده‌ری
13ی مانگی
سپتامبری 2005
سبه‌ینێ، راست
له‌و کاته‌ی که سه‌رۆکی توندڕۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌حموودی
ئه‌حمه‌دی‌نژاد کاتژمێر 3.10 خوله‌کی دوای نیوه‌ڕۆ کۆتایی به قسه‌کانی له
کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان‌دا دێنێت، ده‌بێ سه‌رۆکی پۆلیسی
نیویۆرک، رای کڵی
Ray Kelly،
به پیاوه‌کانی فه‌رمان‌بدات هه‌تا فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی که‌نه‌دی
ئیسکۆرتی بکه‌نه‌وه.
مه‌حموودی
ئه‌حمه‌دی‌نژاد، که له مانگی ئووت‌دا دوای هه‌ڵبژاردنێکی گوماناوی
پۆسته‌که‌ی وه‌رگرت، به‌ته‌نیا هه‌ر سه‌رۆک ده‌وڵه‌تێک نییه. ئه‌و
پێشینه‌یه‌کی تیرۆریستیی هه‌یه، که ئه‌گه‌ر قراره "لیستی چاودێری‌کردن"
له تیرۆریستان مانایه‌کی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێ له هه‌ر وڵاتێکی
خاوه‌ن‌شارستانیه‌ت‌دا وه‌ک میوانێکی پێشوازی‌لێنه‌کراوو نه‌خوازراو
چاوی‌لێبکرێت. هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه په‌سنی " خاوه‌ن‌شارستانیه‌ت بوون "
پێوه‌ندی‌یه‌کی به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه که پێوه‌ری خۆی هه‌یه،
نه‌بێت.
له 31ی مانگی
ئووت‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆی ده‌رکه‌وت که سه‌رکۆماری ئێران به‌پێی
یاسا ناتوانێ بێته نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه چوونکه پێناسه‌ی
"تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی" ده‌ی‌گرێته‌وه. به‌و حاڵه‌ش، سه‌رۆکه ژیره‌کانی
ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه بڕیاریان‌دا له یاساکه چاوبنووقێنن.
پارێزه‌ره‌کانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌و جۆره پاساویان ده‌هێنایه‌وه که وڵاته
یه‌کگرتووه‌کان به‌گوێره‌ی "رێکه‌وتننامه‌ی میوانداری" به‌ڵێنی داوه رێگا
به سه‌رۆکی حکوومه‌ته خاوه‌ن سه‌روه‌ری‌یه‌کان بدات له نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان‌دا قسه‌بکه‌ن. جا ئه‌و سه‌رۆکانه هه‌ر که‌سێک هه‌ن با بن.
بێجگه له‌وه، ئا‌غای ئه‌حمه‌دی‌نژاد رێگای پێ‌نادرێت زیاتر له 25 مایل له
نیویۆرک دووربکه‌وێته‌وه.
به‌ڵام، ئه‌و
ئاسته‌نگه نه‌بووه‌ته هۆی رێگه‌گرتن له پلانه‌کانی ئا‌غای ئه‌حمه‌دی‌نژاد
بۆ له ده‌وری یه‌ک کۆکردنه‌وه‌ی ئامریکایی‌یه به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی‌یه‌کان له
ریزه دانیشنێکی تایبه‌تی له "مانهاتان"دا‌و هاندانیان بۆ شوێن‌دانان له‌سه‌ر
حکوومه‌تی ئامریکا بۆ ئه‌وه‌ی له دژی سیاسه‌ته‌کانی ئیداره‌ی بوش بوه‌ستن.
ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی کۆماری
ئیسلامیی ئێران بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وانه
بانگهێشتن‌کراون.
ئا‌غای
ئه‌حمه‌دی‌نژاد
یارمه‌تیی ئه‌وانی به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌وێت که
دژایه‌تیی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ناردنی په‌روه‌نده‌ی ناوکیی ئێران بۆ
کۆڕی ئاساییشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و
وڵاته‌دا بکه‌ن. ئه‌و هه‌روه‌ها له ئێرانی‌یه‌کانی لایه‌نگری رێژیم له
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ده‌وێت بۆ لابردنی سزای بازرگانیی ئه‌و وڵاته
له‌سه‌ر ئێران، له کۆنگرێس‌و کۆشکی سپی‌دا کاری بۆ بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌ڕێز
کڵی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی نیویۆرک وا هه‌ست‌ده‌که‌ن که
ناتوانن پێش به قسه‌کردنی ئا‌غای ئه‌حمه‌دی‌نژاد له کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان بگرن ئه‌وا ده‌بێ هه‌ر دوای ته‌واوبوونی قسه‌کردنه پێنج
خوله‌کی‌یه‌که‌ی ناوبراو، خۆڕاست بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی که‌نه‌دیی به‌ڕێ‌بکه‌نه‌وه
تا نه‌توانێ سه‌ردانه‌که‌ی بکاته گه‌شتێکی ده‌ست‌وپێوه‌ند به‌یه‌که‌وه‌نان.
له رێکه‌وتننامه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان‌دا نه‌گوتراوه که ئێمه ده‌بێ پشتیوانی له‌و تیرۆریسته
نێوده‌وڵه‌تی‌یانه بکه‌ین که بۆ مه‌ئمووریه‌تی پێکه‌وه‌نانی ده‌ست‌وپێوه‌ند
دێنه ئێره.
ئێستا با بزانین
سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی کێ‌یه.
ئا‌غای
ئه‌حمه‌دی‌نژاد وه‌ک خوێندکارێکی بیست‌و سێ ساڵه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری له
زانکۆی عیلم‌و سه‌نعه‌تی تاران‌دا رۆڵێکی گرینگی له گرتنی باڵوێزخانه‌ی
ئامریکا له 4ی نوامبری 1979دا گێڕا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و
راپۆرتانه‌ی که بۆ یه‌که‌م جار له واشینگتۆن تایمزدا بڵاوکرانه‌وه،
چه‌ندین که‌س له بارمته‌کانی ئامریکا که ئا‌غای ئه‌حمه‌دی‌نژادیان له
رووی وێنه‌کانی ئه‌و کاته‌وه ناسیوه‌ته‌وه، به یه‌کێک له لێکۆڵه‌ره
هه‌ره بێبه‌زه‌یی‌یه‌کانی خۆیانی داده‌نێن. ئه‌گه‌رچی ئا‌غای
ئه‌حمه‌دی‌نژاد له بوونی خۆی له‌نێو باڵوێزخانه‌که له ماوه‌ی قه‌یرانی
بارمته‌گرتنه‌که‌دا نکۆڵی‌کردووه به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و وته‌یه ده‌سه‌لمێنن له زیادبوون‌دان.
به‌پێی قسه‌کانی
ئا‌غای ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی‌سه‌در، سه‌رکۆماری پێشوو، که له کاتی قه‌یرانی
بارمته‌کان‌دا ئه‌ندامی شورای شۆڕش بوو، ئا‌غای ئه‌حمه‌دی‌نژاد له‌نێو
مه‌حوه‌ته‌ی باڵوێزخانه‌که‌دا ئه‌رکی پارێزگاریی پێ‌ئه‌سپێردرابوو. ئا‌غای
به‌نی‌سه‌در له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت " من ئه‌مه‌م له رێگای یه‌کێک له
رێبه‌رانی پێشووی خوێندکاره بارمته‌گره‌کانه‌وه بۆ سه‌لمێنرا."
له راپۆرتێکی
کورت له‌سه‌ر ئا‌غای ئه‌حمه‌دی‌نژاد که له ماڵپه‌ڕی موحسینی ره‌زایی،
فه‌رمانده‌ی پێشووی سپای پاسداران‌دا بڵاوکرایه‌وه هاتووه که سه‌رکۆماری
نوێ له‌ماوه‌ی قه‌یرانی بارمته‌کان‌دا "له هه‌موو چالاکی‌یه
شۆڕشگێڕانه‌کان‌دا به‌شداربوو و یه‌کێک له گه‌ڵاڵه‌داڕێژه‌رانی ئه‌نجومه‌نی
خوێندکارانی ئیسلامی بوو. مه‌به‌ست ئه‌و تاقمه‌یه که بارمته‌گره‌کانی
لێ‌له‌داییک‌بوو.
ماوه‌یه‌کی کورت
دوای ئه‌وه، ئا‌غای ئه‌حمه‌دی‌نژاد له به‌ندیخانه‌ی به‌دناوی ئه‌وین‌دا
کاری‌کردو یه‌ک له ئه‌رکه‌کانی تیری خه‌لاس دان له‌و زیندانی‌یه
سیاسی‌یانه بوو که له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی نوێ‌وه حوکمی مه‌رگیان
به‌سه‌ردا ده‌درا.
هه‌ر که شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ عیراق‌دا هه‌ڵ‌گیراسا، ناوبراو چووه ریزی سپای پاسدارانی شۆڕشی
ئیسلامی‌و له نیوه‌ی هه‌شتاکان‌دا نێردرایه به‌ره‌کانی شه‌ڕ. ئه‌و له
دامه‌زرانی سپای قودس‌دا، که هێزی گورزوه‌شێنی سه‌ربه سپای پاسداران له
ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، یارمه‌تیده‌ر بوو. ئه‌رکی ئه‌و سپایه په‌ره‌دان به بیری
ئیسلامی رادیکاڵی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له جیهان‌دا له رێگای هێزه‌وه بوو.
ئه‌م کاره‌ش به له‌نێوبردنی نه‌یاره‌کانی رێژیم‌و یارمه‌تی‌دان به دۆستانی
کۆماری ئیسلامی جێبه‌جێ‌ده‌کرا.
سه‌ربازانی سپای
قودس له لوبنان‌و سوودان‌دا جێگیربوون‌و له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان‌دا
پێوه‌ندی‌یه‌کی ئیتلاعاتی‌یان له‌گه‌ڵ ئوسامه بین لادین‌دا دامه‌زراند.
بێجگه له‌وه، تیمه‌کانی سپای قودس بۆ تیرۆری مخالفینی ئێران که له
ده‌ره‌وه ده‌ژیان، ره‌وانه‌کران.
یه‌کێک له
قوربانی‌یه‌کانی ئه‌م تیمه تیرۆریستی‌یانه‌ی رێژیم به‌رهه‌ڵستکاری کوردی
ئێرانی، عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو بوو که له 13ی ژوئیه‌ی 1989 له وییه‌نی
پێته‌ختی ئوتریش تیرۆرکرا.
پۆلیسی ئوتریش
چه‌که‌کانی قه‌تڵکه‌که‌ی دۆزی‌یه‌وه که بریتی‌بوون له دوو ده‌مانچه‌ی
خودکار که ئامێری کپکه‌ره‌وه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر بوو‌و، دوو که‌سی له سێ
تیرۆریسته گومانلێکراوه‌کان گرت، به‌ڵام له ئاکام‌دا به‌ره‌ڵای‌کردن. هه‌ر
سێ گومانلێکراوه‌که به پاساپۆرتی دیپلومات هاتبوونه ئوتریش.
ئێستا، شازده
ساڵ دوای ئه‌و رووداوه، وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئوتریش ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وتۆی
له به‌رده‌ست‌دایه که ده‌یسه‌لمێنێ که ئا‌غای ئه‌حمه‌دی‌نژاد، وه‌ک
ئه‌ندامی تیمی پشتیوان که پێداویستیی کاره‌که‌ی جه‌موجۆرکردووه‌و چه‌که‌کانی
قه‌تڵه‌که‌ی له باڵوێزخانه‌ی ئێران له وییه‌ن هێناوه، راسته‌وخۆ له
تیرۆری قاسملوودا ده‌ستی‌هه‌بووه. به‌گوێره‌ی ئه‌ندامێکی پێشووی تاقمی
تیرۆره‌که، که به‌ڵگه‌کانی پێشکه‌ش به حکوومه‌تی ئوتریش کراون، ئا‌غای
ئه‌حمه‌دی‌نژاد فه‌رمانی پێ‌دراوه که ئه‌گه‌ر تاقمی یه‌که‌م له
تیرۆره‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن، ئه‌وا بۆ خۆی تیرۆره‌که به‌ڕێوه‌ببات.
ئاشکرایه که
ئه‌وه یه‌که‌م قه‌تڵ نییه که سه‌رکۆماری نوێ ده‌ستی تێدا هه‌بووبێت.
به‌نی‌سه‌در، سه‌رکۆماری پێشوو، ده‌ڵێت "من بۆ یه‌که‌مجار ناوی
ئه‌حمه‌دی‌نژادم له کاتی تیرۆری به‌ختیار له پاریس‌دا بیست. به‌ختیار،
سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی ئێران، له 6ی ئووتی 1991دا له‌لایه‌ن تاقمی تیرۆری
رێژیمه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی پاریس‌دا بێبه‌زه‌یی‌یانه گیانی‌لێ‌ئه‌ستێنرا.
ئا‌غای به‌نی‌سه‌در له درێژه‌ی قسه‌کانی‌دا ده‌ڵێت " پێیان گوتم
ئه‌حمه‌دی‌نژاد یه‌کێک له‌و که‌سانه بووه که تیرۆری به‌ختیاری
رێک‌خستووه‌و جێبه‌جێی‌کردووه.
ئا‌غای
ئه‌حمه‌دی‌نژاد، مانگێک به‌رله‌وه‌ی پۆستی سه‌رکۆماری وه‌ربگرێت، به‌شداریی
له شایی سپای شه‌هیدانی خۆکوژدا کرد که ئه‌و کات که ناوبراو هێشتا شاردار
بوو، له تاران‌دا دامه‌زرا. ئه‌و رۆژه‌ش واته 3ی مانگی ئووت که پۆسته‌که‌ی
وه‌رگرت، رای‌گه‌یاند که کۆماری ئیسلامی به‌بێ گوێ‌دانه به‌ڵێنه‌کانی
له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌دا، پرۆگرامه ناوکی‌یه‌کانی خۆی
درێژه‌پێ‌ده‌دات.
ئا‌غای کڵی!
ئه‌گه‌ر ناچاری
رێگا به‌و تیرۆریسته بده‌ی بێته نێو باره‌گای سه‌ره‌کیی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له ناوچه‌ی (تورتل به‌ی)یه‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێ با
ئه‌وه‌نده لێوه‌شاوه‌ییتان هه‌بێت ئه‌و ده‌قه‌یه‌ی ناوبراو قسه‌کانی
ته‌واوده‌بێت، بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌ڕێ‌که‌یته‌وه.
سه‌رچاوه:
واشینگتۆن تایمز |