وریا کردنه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر مووشه‌کی دوورهاوێژ و سزا دانی ژماره‌یه‌ک کۆمپانیی چینی له‌به‌ر هاوکاری کردنی ئه‌و وڵاته
19ی ژانوییه‌ی 2005
حکوومه‌تی ئامریکا رۆژی سێ شه‌ممه نیگه‌رانیی خۆی له هه‌وڵه‌کانی ئێران له بواری به‌رهه‌م هێنانی مووشه‌کی باڵستیکی دوورهاوێژدا ده‌ربڕی و سزای ئابووریی خسته سه‌ر کۆمه‌ڵێک کۆمپانیای چینی که له‌و پێوه‌ندییه‌دا یارمه‌تیی ئێرانیان داوه.
سزادانی ئه‌و کۆمپانییانه، که حکوومه‌تی چین به ههنگاوێکی ناعادڵانه‌ی له قه‌ڵه‌م دا، به‌شێکن له هه‌وڵێکی به‌رفراوانتری حکوومه‌تی بوش بۆ پێش‌گرتن به ئێران له وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناو‌کی. ئێران حاشا له‌وه ده‌کات به‌رنامه ناوکییه‌کانی له بواری دروست کردنی چه‌کی ناوکیدا به‌کار هێنابێت.
له وتووێژ له‌گه‌ڵ تلویزیونیNBC دا بوش له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌نگاوی نیزامی له دژی ئێران گوتی: هیوادارم ئه‌و کێشه‌یه له رێگای دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. به‌ڵام من قه‌ت هیچ به‌دیلێک له خشته‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ره‌نگه ئامریکا له‌دژی ئێران بیاننێت، وه‌لا نانێم.
بوش سه‌باره‌ت به سزادانی کۆمپانیاکانی چین به فۆکس نێوز Fox News ی گوت: "چین گوێی له نیگه‌رانییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بووه که به ده‌نگی به‌رز و روون دهرمانبڕیون."
پاڵێوراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش، کۆندۆلیزا رایس، گوتی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوکیی ئێران به رێککه‌وتنی خوازراو نه‌گه‌ین، ئه‌وا حکوومه‌تی ئامریکا ده‌توانێ په‌روه‌نده‌ی ئێران به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی سزای نێوده‌وڵه‌تیی گونجاوی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، وته‌بێژی کۆشکی سپی، سکۆت مککلێلان، گوتی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌کی دیپلۆماتیک بۆ کێشه‌ی ناوکیی ئێران، بوش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئورووپایی‌دا کار ده‌کات. ناوبراو گوتی: " ئێمه چه‌ندین نیگه‌رانیمان له‌سه‌ر ئێران هه‌یه، له‌وانه هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناو‌کی و هۆگریی ئه‌و وڵاته بۆ مووشه‌کی باڵستیکی دوورهاوێژ. ئێمه ئه‌و نیگه‌رانییانه‌مان ده‌ربڕیوه."
چین سێشه‌ممه رایگه‌یاند دژی هه‌ر چه‌شنه په‌ره‌پێدانێکی چه‌کی کۆکوژ ده‌وه‌ستێت. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، کۆنگ کوان، له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی له پێکینی پێته‌ختی ئه‌و وڵاته گوتی: "حکوومه‌تی ئامریکا به بێ ئه‌وه‌ی بیری لێ بکاته‌وه و به‌ڵگه‌ی له ده‌ستدا هه‌بێت، کۆمپانیا چینییه‌کانی سزا داوه."
سزاکان رێ له‌و کۆمپانییانه ده‌گرن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئامریکادا بازرگانی بکه‌ن و به‌و پێیه ئیزنی کڕینی ته‌کنۆلۆژیای چاوه‌دێری به‌سه‌ردا کراویان له کۆمپانیا ئامریکایییه‌کان نابێت.
حکوومه‌تی ئامریکا ده‌ڵێ هیندێک له‌و کۆمپانییانه پێوه‌ندیی نزیکیان به ئه‌رته‌شی چینه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه:
|
www.pdk-iran.org©PDKI All Rights Reserved. |