|
راخوشینی‌دۆستێکی گه‌وره‌ی کورد
خاتو ئاهۆکاس
"سه‌ربازێکی ون بوو" بۆ ئاشتی له پێناو گه‌لی کورد دا
به‌داخ و
که‌سه‌ریکی زۆره‌وه دڵی دۆست و خه‌مخۆری گه‌لی کورد خاتوو "تێرتوو
ئاهۆکاس" له شه‌وی شه‌ممه 3.12.2005 به هۆی نه‌خۆشی له لێدان که‌وت.
خاتوو
ئاهۆکاس، رۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر و چالاکی بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ناسراوی فینلاند بوو، که زیاتر له ده‌ساڵ له ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو
بۆ پشتگیری و خه‌بات له پێناو وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی
گه‌لی کورد. خاتوو ئاهۆکاس چه‌ندین سه‌فه‌ری بۆ باکووری کوردستان کردبوو
و له ده‌یان کۆر و کۆبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار به پرسی کورد به‌شداری
کردبوو. ناوبراو یه‌کێک له پێکهێنه‌رانی "دیوانی ئاشتی بۆ کوردستان" و
کۆنفرانسی کورد و پرسی نه‌ته‌وی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و له ساڵی 1998 له
هێلسینکی پایته‌ختی فینلاند بوو.
خاتوو ئاهۆکاس
له ماوه‌ی ده‌ساڵی رابردوودا به ده‌یان وتار و بابه‌تی له سه‌ر ره‌وشی
گه‌لی کورد له رۆژنامه و میدیاکانی فینلاندی دا نووسیوه.
دواجار که
خاتوو تێرتۆ ئاهۆکاسم بینی، پاییزی ساڵی 2004 بوو، ئه‌وکات به هۆی
نه‌خۆشی ALS
زمانی به ته‌واوی کار نه‌ده‌کرد. به‌ڵام
به‌و حاڵه‌ش هه‌وڵی ده‌دا هزری خۆی بێنێته سه‌ر زمان و له پرۆژه‌ی
تازه‌ی خۆی ئاگادارمان بکاته‌وه.
خاتوو تێرتۆ
ئاهۆکاس دۆستێکی نزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هۆگرێکی به
وه‌فای ئاشتی و دێموکراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و لایه‌نگری مافی
چاره‌نووسی گه‌لی کورد له به‌رزترین ئاسته‌کانی خۆی بوو. ئه‌و وه‌ک
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزبی کمۆنیستی فینلاند، رۆلێکی به‌رچاوی
هه‌بوو له پشتگیری ئه‌و حیزبه له پرسی کورد.
مه‌جید
حه‌قی
5.12.2005 |