|
به‌یاننامه‌ی کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی
کوردستانی ئێران _ سوئێد، سه‌باره‌ت به کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی
شه‌شه‌مین کۆنفرانسی گشتی لاوانی دێمۆکرات له ولاتی سوئێد.
هاونیشتمانه
به‌رێزه‌کان!
لاوانی دڵ پڕ
له هیوا!
ئه‌ندامان،
دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تی لاوان!
به
خۆشحالی‌یه‌وه پێتان راده‌گه‌ێنیین که رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی
2ی ره‌زبه‌ری ساڵی
1384ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به
24 09 2005ی زایینی ، شه‌شه‌مین کۆنفراسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێران _ سوئێد،" کۆنفڕانسی
پێشه‌وا قازی "، له ژێر دروشمی " سڵاو
له ڕاپه‌رینی لاوانی کوردستان " له که‌شوو هه‌واێکی ئازاد و
دێموکراتیدا، به به‌شداری پتر له 150
که‌س، پاش 14 کاتژمێر کاری به‌رده‌وام،
سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
له کاتژمێر
10ی سه‌ر له به‌یانییه‌وه درگای سالۆنی
کۆنفرانس به رووی ئه‌ندامانی کۆنفرانس و میوانه‌کاندا له سه‌ر پشت بوو،
له ناو هۆلی کۆنفرانس‌دا به پرۆژوکتورێک وێنه‌ی و فیلمی چالاکی لاوانی
دێموکرات له نێوان دوو کۆنفرنسدا پیشان ده‌درا. هۆلی کۆنفرانس به ئاڕمی
یه‌کیه‌تی لاوان و ئاڵای کوردستان و ده‌یان دروشمی جۆراوجۆر بۆ وێنه :
ئێمه کوردستان‌مان خۆش ده‌وێت.
سڵاو له راپه‌رینی لاوانی کوردستان.
ئێمه باوه‌ڕمان به گۆرانه و ده‌توانیین گۆرانکاری بکه‌ین.
له ده‌وری یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان کۆببنه‌وه.
خه‌بات بۆ وه‌دی هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئێمه‌یه...
هتد،
رازابووه‌وه.
کۆنفرانس
کاتژمێر 11ی سه‌ر له به‌یانی به سرودی
نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان به راگرتنی یه‌ک خوله‌ک
بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاری کورد و
کوردستان به گشتی و شه‌هیدانی راپه‌رینه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی کوردستان به
تایبه‌تی، ده‌ستی به کار کرد. ئه‌و جار پاش به‌خێرهاتن کردنی به‌شداران،
ریزبه‌ندی کاری کۆنفرانس له لایه‌ن هاورێیان نیشتمان ئیراندوست و شوان
جوانمێری به دوو زمانی کوردی و سوئێدی راگه‌ێندرا. به خوێندنه‌وه‌ی
په‌یامی هاورێی به‌رێز و خه‌باتگێر کاک موسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن هاورێ سۆزان فه‌تحی کۆنفرانس
به ڕه‌سمی ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد. به دوای کرانه‌وه‌ی ره‌سمی
کۆنفرانس‌دا، ژیاننامه‌ی پێشه‌وا قازی له لایه‌ن هاوڕی ئه‌ستێره ئیراندوست
و، وته‌کانی دوکتور قاسملوو له مه‌ڕ لاوان و، فه‌رمووده‌کانی دوکتور
شه‌ره‌فکه‌ندی سه‌باره‌ت به لاوان، له لایه‌ن کاک کامران که‌ریمی و کاک
سۆران سه‌قزی، پێشکه‌ش کران. ئه‌و جار هاورێی هێژا عه‌لی عه‌بدیلزاده به
زمانی سوئێدی سه‌باره‌ت به لاوان و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی کۆنفرانس و،
ژیانی پێشه‌واو ، دروشمه‌کانی کۆنفرانس بۆ به‌شداران دواو، به‌خێرهاتنی
میوانه خارجییه‌کانی کرد.
پاشان ئه‌م
په‌یامانه پيشکه‌ش کران.
1. په‌یامی
کاک شاهۆ حوسه‌ینی به‌رپرسی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی
کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات _ پاریس له لایه‌ن هاورێ سولماز
موحه‌مه‌د په‌نا.
2. په‌یامی
کومیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له سوئێد له لایه‌ن کاک حه‌ممه
عه‌لی عه‌نایه‌تی.
3. په‌یامی
یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران _ ئوروپا له لایه‌ن هاورێ
کامران قازی.
4. په‌یامی
کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئيران
_ سوئێد له لایه‌ن هاورێ ره‌حیم ره‌شیدی.
5. په‌یامی
یه‌کیه‌تی لاوانی سوسیال دێموکرات له لایه‌ن له‌یلا نه‌راقی به‌رپرسی
پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی لاوانی سوسیال دێمۆکرات.
6. په‌یامی
لاوانی لیبرال له لایه‌ن به‌رپرسی گشتی فرێدریک مالم.
7. په‌یامی
لاوانی دێمۆکرات مه‌سیحی له لایه‌ن به‌رپرسی گشتی خاتوو ئێلا بولین.
8. په‌یامی
یه‌کیه‌تی لاوانی کورد له لایه‌ن چیاڤان بامه‌ڕنی به‌رپرسی گشتی.
9. په‌یامی
ته‌ڤگه‌را جوانا ئازاده کوردستان له لایه‌ن کاک ساماڵ به‌رپرسی گشتی.
10. په‌یامی
کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان له سوئێد.
11. په‌یامی
یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران _ سوئێد له لایه‌ن به‌رپرسی
گشتی خانم شکۆفه قوبادی.
12. په‌یامی
یه‌کیه‌تی کوردان له لایه‌ن ئه‌ندامی ناوه‌ندی، کاک مه‌سعود دیماسی.
13. په‌یامی
سایتی پێشمه‌رگه‌کان له لایه‌ن کاک ساڵه نه‌لۆسی له سوئێد.
14. په‌یامی
یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی نوروێژ.
15. په‌یامی
یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سوئیس.
16. په‌یامی
کاک حه‌ممه ره‌سول که‌ریمی به‌رپرسی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ له سوئێد.
17. په‌یامی
ساقی بارزانی سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ری کلاورۆژنه له ئامریکا.
18. په‌یامی
مه‌جید حه‌قی سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ری ده‌نگی کورد له فینلاند.
19. په‌یامی
ماڵپه‌ری شنۆ لاوان نێعمه‌ت سه‌روه‌ری له سوئێد.
20. په‌یامی
لاوانی ئه‌هواز.
21. په‌یامی
کۆمه‌له‌ی که‌م ئه‌ندامان له سوئێد.
22. په‌یامی
یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی ئاڵمان.
پێویسته
بگوترێ که له سه‌رجه‌م په‌یامه‌کاندا وێرای پشتیوانی ده‌ڕبرین له
تێکۆشانی لاوانی دێمۆکرات، خه‌بات و چالاکی و هه‌ڵسورانی به‌ربلاوی
ئه‌وان به‌رز نرخێندرا بوو.
ئه‌و جار به
دوای پشووێکی کورت‌دا به‌شی دووهه‌می کاری کۆنفراس ده‌ستی پێ‌کرد. له‌م
به‌شه‌دا هاورێ ره‌حیم ره‌شیدی پاش به خێرهاتن کردنی کاک حه‌مه‌ی
که‌سرایی و خوشکه گه‌لاوێژ حه‌سه‌ن زاده که وه‌کوو میوان به‌شداری
کۆنفراس بوون و، گه‌یاندنی سلاو ڕێزی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌نی شیوه سه‌لی
ئه‌ندامی ئفتخاری کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به
ئاماده بووان، ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی خوێنده‌وه که له کۆنفرانس
دا مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
پاشان کاک
حه‌مه‌ی که‌سرایی وێرای به‌رز نرخاندنی کاری لاوان، وتارێکی دڵسۆزانه‌ی
پێشکه‌ش کرد. ئه‌و جار به‌شێک له کار و چالاکی لاوان له ماوه‌ی نێوان دوو
کۆنفرانس‌دا که له دوو توێی نامیلکه‌ێکی 100
لاپه‌ره‌یدا ئاماده کرابوو، له نێو به‌شدارانی کۆنفرانس‌دا بلاو
کرایه‌وه و، هاوکات راپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلات له لایه‌ن موژده
عه‌زیزی، راگه‌یاندن له لایه‌ن شوان جوانمێری، چالاکیه‌کان له لایه‌ن
کامران که‌ریمی، پێوه‌ندی‌یه‌کان له لایه‌ن لوقمان ئه‌حمه‌دی، پێشکه‌ش
کران و ، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌خنه‌ی به‌شدارانی کۆنفراس، به ده‌نگی
زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی به‌شدارانی کۆنفرانس راپۆرته‌کان په‌سه‌ند کران.
ئه‌و جار
ڕاپۆرتی ماڵی به شێوه‌ێکی رێک و پێک که جێگای سه‌رنج و بایه‌خی سه‌رجه‌م
به‌شداران بوو، له لایه‌ن ئه‌ستێره ئیراندوست پێشکه‌ش کرا. راپۆرتی مالی
پاش لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شدارانی کۆنفرانس، به ده‌نگی
سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆنفراس په‌سه‌ند کرا.
ئه‌و جار به
نیشانه‌ی رێز گرتن له کار و تێکۆشانی به‌رپرسانی پێشووی لاوان له وڵاتی
سوئێد و ، له بیر نه‌کردنی خه‌باتی سه‌رجه‌م لاوه‌کان، هاورێ ره‌حیم
ره‌شیدی به نوێنه‌رایه‌تی کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی پاش قسه و
لێدوانێکی کورت، دیاری و سوپاسنامه‌ی یه‌کیه‌تی لاوانی پێشکه‌ش به
هاورێیان مه‌ریوان نیستانی، ئه‌میر سولتانی، کامران قازی، کاوه ره‌حیمی
کرد و، به‌م شیوه‌یه رێز له کار و هه‌ڵسوڕانی 5ساڵه‌ی مێژووی یه‌کیه‌تی
لاوان له سوئێد گیرا.
هه‌ر له‌م
چوارچێوه دا کارگێرانی رادیۆکانی لاوان و، چه‌ند ئه‌ندامێکی چالاکی
وه‌کوو به‌رێزان : بابه‌ک کاوه، سه‌یران ساڵح موقه‌ده‌م، شه‌ماڵ سه‌ده‌ر،
سولماز موحه‌ممه‌د په‌نا، فاروق ده‌روێشی، عه‌بدولا پوششوان، نه‌به‌رد
جوانمێری و، کومیته‌کانی ئیسکلستونا و ڤێسترۆس، ته‌شویق کران و دیاریان
پێشکه‌ش کرا.
له به‌شێکی
دیکه‌ی کاری کۆنفرانس‌دا، هاورێیان لوقمان ئه‌حمه‌دی و عه‌لی عه‌بدیلزاده،
به زمانی کوردی و سوئێدی، بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێر سه‌باره‌ت به
میکانیزمی کار کردنی لاوان و ستراتیژی کار و چالاکی یه‌کیه‌تی لاوان له
سوئێد، قسه و باسیان کرد و، لاوه‌کان به شێوازێکی زیندوو جێگای سه‌رنج
به‌شداری باسه‌کانیان کرد و، به به‌شداری چالاکانه‌ی خۆیان فه‌زاێکی
زینددو پڕ له هیوایان به کۆنفرانس به‌خشیبوو. له‌م به‌شه‌ی کاری
کۆنفرانس دا به دوای قسه و باسێکی تێر و ته‌سه‌ل دا، به مه‌به‌ستی
پێشخستنی کار و خه‌باتی لاوانی دێمۆکرات، کۆمه‌لێک بڕیاری گرینگ بۆ گه‌شه
پێدانی کاری رێکخراوه‌ی لاوان له ئاستی نێوخۆیی، ناوچه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌یی دا په‌سه‌ند کران و ، کۆنفرانس کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
گشتی بۆ جێبه‌جێ کردنیان ڕاسپارد. پاشان لاوان له نێو شادی و خۆشی دا بۆ
شوێنی نان خواردن به‌رێ که‌وتن و هاوکات خۆیان بۆ به‌رێوه‌بردنی دوایین
کاری کۆنفرانس ئاماده ده‌کرد.
له دوایین
به‌شی کاری کۆنفرانس دا وه‌کوو ساڵانی پێشوو رێز له ئه‌ندامانی کومیته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، جێگره‌کان و راوێژکاره‌کان گیرا و دیاری و خه‌لاتی
کۆنفرانسیان به سه‌ر دا دابه‌ش کرا که بریتی بوو له ئارمێکی جوان و
رازاوه‌ی یه‌کیه‌تی لاوان. پێویسته بگوترێ که دیاریه‌کان له لایه‌ن
به‌رێزان: شکوفه قوبادی ، حه‌مه عه‌لی عه‌نایه‌تی، ئه‌حمه‌د کاکه‌مه‌می،
مه‌ولود عه‌بدیلزاده، فه‌ره‌یدون حوسه‌ینی، ساله نه‌ڵۆسی، نێعمه‌ت
سه‌روه‌ری، کامران قازی، ئه‌میر سوڵتانی، مه‌ریوان نیستانی، خده‌ر
خانه‌یی... پێشکه‌ش کران و به دوای پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان دا پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێ‌کرد و له ئاکامی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و
دێمۆکراتیک دا هاورێیان :
1. ره‌حیم
ره‌شیدی
2. عه‌لی
عه‌بدیلزاده
3. لوقمان
ئه‌حمه‌دی
4. ئاره‌زو
حیسامی
5. سۆران
سه‌قزی
6. ساله
بادپه‌روا
7. چیا
ره‌شیدی
8. ئاسۆ نادری
9. جه‌مال
قه‌یتولی
به ئه‌ندامی
کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌ڵبژێردران.
هه‌ر وه‌ها
هاورێیان،
شوان جوانمێری
شادان
مه‌ولانی
به ئه‌ندامی
جێگری کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌ڵبژێردران.
شایانی باسه
که له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌ڵبژێردراوی
کۆنفرانسی شه‌شه‌م دا هاورێی به‌رێز و خۆشه‌ویست ره‌حیم ره‌شیدی دیسان به
به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران _ سوئێد
هه‌ڵبژێردراوه‌و و، ئه‌و جار هێژا لوقمان ئه‌حمه‌دی وه‌کوو جێگری
به‌رپرسی گشتی، دیاری کرا.
کومیته‌ی
به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران _ سوئێد |