|
راگه‌یاندراوی چاپه‌مه‌نی
پاریس 4.8.2005
به پێی هه‌واڵیک که هه‌رئێستا به ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یشتووه، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ
پێنج شه‌ممۆ 4.8.2005 دووکان و بازاره‌کانی شاری پاوه به پشتیوانی له
راپه‌ڕینی خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌قز، سنه، مهاباد و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان
و بۆ شه‌رمه‌زار کردنی کرده‌وه‌کانی جینایه‌تکارانه‌ی رژێم دژی خه‌ڵکی
کوردستان، به ته‌واوی داخراون
رژێم له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵک و بۆ پێشگیری له خۆپێشاندانیان هێزێکی
پۆشته‌و په‌رداخ له کرمانشان و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌ره‌و شاری پاوه
هێناوه. دوو هێلیکۆپته‌ر رژێم بۆ کۆنترۆل و کرده‌وه‌ی جینایه‌تکارانه له
حاڵی گه‌ڕان له سه‌ر شاری پاوه‌ن
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێرای مه‌حکووم کردنی جینایه‌ته‌کانی کۆماری
ئیسلامی له سه‌رکوتی حه‌ره‌که‌تی مه‌ده‌نی و ئارامی خه‌ڵکی کوردستان
پشتیوانی و هاوده‌ردی خۆی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕێ و داوا
له کۆر و کۆمه‌ڵه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هێزه‌کانی ئازادیخوازی ئێران
ده‌کا، چیدی رێگه نه‌ده‌ن کۆماری ئیسلامی به که‌یفی خۆی قه‌ڵاچۆی خه‌ڵکی
کوردستانی ئێران بکات
حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران
نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات |